Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:05

ئەمڕۆ لەبارەی بودجە و مووچە كۆبوونەوەیەكی گرینگ ئەنجامدراوە

100%

ەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بودجە و مووچە لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە شاری هەولێر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی بە داتا و زانیاری و بەڵگەی فەرمی، لەسەر مێژووی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خستەڕوو، هاوکات ئاماژەی بەو سیاسەتی فشار و جیاکارییە کرد کە زیاتر لە 10 ساڵە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەیەدا، وەزیری دارایی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانی لەگەل حکوومەتی فیدراڵ لە ساڵی ڕابردوو ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ ساڵێک حکوومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان و لە پێنج ساڵی ڕابردوودا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی عێراق لە کۆی زیاتر لە 845 ترلیۆن دینار، نزیکەی 73 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەنها (23.827.300.000.000) لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بۆ هەرێمی کوردتان خەرج کراوە.

ئەو رێژەی خەرجكراوە دەکاتە ڕێژەی تەنیا لە 32%ی شایستەی هەرێم و لە 2.81٪ کۆی بودجەی عێراق لەو پێنج ساڵەدا، ئەوەش لە کاتێکدایە كە زیاتر لە 4 ترلیۆن دیناری ئەو پارەیە بە قەرز لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.