ڤاتیكان ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد كە پاپا فڕەنسیس پاپای ڤاتیكان تووشی رووداوی بەربوونەوە بووە و بەهۆیەوە ئازاری لە قۆڵێكی دروستبووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ جێگایەكی نەشكاوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی ڤاتیكان، پاپا فڕەنسیس لە شوێنی تایبەتی خۆی لە سانتا مارتا تووشی بەربووەتەوە و بەهۆی بەربوونەوەكەش ئازار لە قۆڵی ڕاستی دروستبووە، بەڵام هیچ جێگەیەكی نەشكاوە.
پزیشكەكان چارەسەری قۆڵی پاپا فڕەنسیسیان كردووە و ئێستا تەندروستی باشە و قۆڵی بەستراوەتەوە، ئامۆژگاریشیان كردووە زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.