Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:06

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی تەمەنی خانەنشینی دیاری كرد

100%

بە گوێرەی بڕیارێك كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر كردووە، تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان لە 63 ساڵییەوە بۆ 60 ساڵ كەمكراوەتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە واژۆی لەسەر بڕیارێك كردووە كە تایبەت بە هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.

لە یەكێك لە خاڵەكانی بڕیارەكە هاتووە كە هەر فەرمانبەرێك بە رۆژ و مانگ و ساڵ، تەمەنی 60 ساڵی تەواو كرد پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بكرێت.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكەدا هاتوو كە بۆ لەمەدوا خانەنشینی ئارەزوومەندانە دەبێتە تەمەنی 50 ساڵ لەگەڵ خزمەتی 25 ساڵ، لە كاتێكدا پێشتر تەمەنی 45 ساڵی و خزمەتی 15 ساڵ دانرابوو.

ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە سەبارەت بە خانەنشینی:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.