Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:40

لە هەولێر بڕێكی زۆری جەرگی قەدەغەكراو دەستی بەسەردا گیرا

100%

قایمقامی هەولێر ئاشكرای دەكات كە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری جەرگی مریشكی قەدەغەكراودا گرتووە كە لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا شاردرابووەوە و هەوڵ دەدرا لە كەركووكەوە بهێنرێتە هەولێر.   

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ئاسایشی بازگەکانەوە لە بازگەی دێگەڵە، توانرا دەست بەسەر بڕی  210  کیلۆگرام جەرگی مریشکی قەدەغەكراودا بگیرێ کە بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا هەڵگیرابوو.

راشیگەیاند: كەسێك دەیویست جەرگە قەدەغەکراوەكە لە سنووری پارێزگای کەرکووکەوە بهێنێتە ناو شاری هەولێر.

هەروەها رایگەیاند: جەرگە قەدەغەكراوەكە دوای دەستبەسەرداگرتن، لەلایەن ئاسایشی بازگەکانەوە ڕادەستی قەزای ناوەندیی هەولێر کرا بە مەبەستی لەناوبردنی.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو كەسەی جەرگەكەی هێنابوو دەستگیر کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.