سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارا کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی1ی 2025، بەشی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویكردهوه، سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارا کرایەوە، هاووڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن، بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەر چوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە، کە لە ئێستادا نۆرە بۆ ھەفتەی داھاتوو بەردەستە.
ئاماژهیان بهوهش داوه، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنەوە دەبێت لە ڕێگەی مۆبایلەکەی خۆتەوە، کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، ئاماژەی بەوەش کرد، هاووڵاتیان دەتوانن نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان بگرن و کات و ڕۆژی سەردان دیاری دەکەن و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دەردەکەوێت، دەبێت ئەو بارکۆدە لە ڕۆژی سەردانی کردنت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت پێ بێت.
بەشی ڕاگەیاندنی پەیوەندییەکانی، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویكردهوه راشیانگهیاندووه،پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت، چونکە بڕی 91 هەزار دیناری عێراقی وەردەگیرێت.کارتی نیشتمانی مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت.
له كۆتاییدا راگهیهندراوه، ئەو ھاووڵاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارانە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەی لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەی، هەروەها بۆ خوار 18ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر ) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسەپۆرت.
لینکی نۆرەگرتن:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.