لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆری عێراقدا لە پارێزگای کەرکووک، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکرا.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.