سەرکۆماری لوبنان جۆزێف عەون، سەرۆکی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، نەواف سەلام'ی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی لوبنان ڕاسپارد.
سەرکۆماری لوبنان جۆزێف عەون، دوای دەستبەکاربوونی لە ٩ی کانوونی دووهەم، بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان، سەرۆکی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، نەواف سەلام'ی ڕاسپارد.
لەم بارەیەوە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریی لوبنان، ئانتۆن شوکایەر ڕایگەیاند، سەرکۆماری لوبنان جۆزێف عەون، بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی لوبنان نەواف سەلام'ی بانگهێشتی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە.
شوکایەر ڕاشیگەیاندووە کە، لە ئێستادا سەرۆکی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، نەواف سەلام لە دەرەوەی وڵاتە و سبەی دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، نەواف سەلام لە دایکبووی ١٩٥٣ لە بەیروتە و بەش یاسای لە زانکۆی هارڤارد تەواو کردووە. نەواف سەلام لە بواری یاساییدا چەندین ئەرک و بەپرسیارێتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستۆ بووە.
نەواف سەلام لە شوباتی ٢٠٢٤ وەک سەرۆکی دیوانی دادی نێودەوڵەتی دیاری کرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.