Erbil 7°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 20:16

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: حكوومەتی هەرێم شەفافانە پابەندی رێككەوتنەكان بووە لەگەڵ بەغدا

100%


گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بۆ هەموو لایەك روون كراوەتەوە کە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی بە شەفافیەتەوە جێبەجێ كردووە، هاوكات باسی لەوەیش كرد، بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوت رێوشوێنێكی باش دانراوە. 

شه‌وی رابردوو، دڵشاد شەهاد گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە  كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگەیاند، بۆ دەست پێ كردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رێوشوێنێكی باش دانراوە، هەروەها لەبارەی ئەو پرسانەی كە ماون، هەموو لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە ئایندەیەكی نزیكدا دانیشتنەكان لە نێوان تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ ئەنجام بدرێنەوە. 

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ هەموو لایەنەكان روون كراوەتەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە و هەموو پابەندییەكانی كە رێككەوتنییان لەسەر كراوە و بەپێی یاسا لە ئەستۆی هەرێمن، هەمووی وەك خۆی لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە جێبەجێ كراوە بە شەفافیەتێكی تەواو و هەموو پابەندییەكانی بەرانبەر بڕیارەكان و یاسای بودجە یاخو رێككەوتنەكان جێبەجێ كردووە. 

دڵشاد شەهاب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و  محەمەد شیاع سوودانیش كۆكن لەسەر ئەوەی دەبێت بۆ لەمەودوا ئەم كۆبوونەوانە لە نێوان تیمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی حكوومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و بەردەوامییان هەبێت. ئاماژەی بەوەش دا، رێكاری باش گیراوەتە بەر بۆ دەست پێ كردنەوە بە هەناردەی نەوتی كوردستان، چونكە وەستانی هەناردەی نەوتی كوردستان بووەتە هۆی زیانێكی گەورە بۆ گەنجینەی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.