Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 14:46

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچيرڤان بارزانى و هادى عامرى

کوردستان TV
100%

هه‌ر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هادی عامری ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاوکاريی سیاسی و ئەمنيی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر گرنگيى کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارييانه‌ى بۆ عێراق پێشهاتوون، له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختيان لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان کرده‌وە بۆ بەدیهێنانی دیدگایەکی نیشتمانيی هاوبەش کە خزمەتی سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات بکات.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بەردەواميی هاريكاريى هاوبه‌ش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ته‌بايى و پته‌وكردنى گيانى نیشتمانی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ بپارێزێت.

دوايين پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، بەتایبەتى گۆڕانگارييه‌كانی سووریا و کاریگەرى لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.