ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا بە دوورخستنەوەی خانەنشینان لە بڕیاری کەمکردنەوەی (٪1) لە مووچه، كه بۆ هاوكاریكردنی غه‌زه و لوبنان له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراقی كه‌مكراوه‌ته‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا بە لێخۆشبوونی خانەنشینان لە بڕیاری کەمکردنەوەی (٪1) لە مووچەی پاڵپشتی (غەززە و لوبنان) لە 24ی تشرینی دووەمی 2024".
ئه‌مه‌ش له میانه‌ی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هات که به‌سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی 19 ی تشرینی دووه می 2024 دا به په‌سه‌ندکردنی کردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی خۆبه‌خشانه بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ پاڵپشتیکردنی كه‌رتی غه‌زه و لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.