Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 22:09

سه‌رۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشەممە 1/13 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ باڵیۆز نەزمی حزوری کونسولی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

کونسولی گشتیی فەڵەستینی ، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.