Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:41

لە سۆران كەسێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی ئاگر لە ماڵەكەیان بەردەدات

کوردستان TV
100%

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ئیدارەی سۆران، كەسێك بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە ئاگری لە ماڵەكەی بەردا و بەهۆیەوە تەواوی ماڵەكە سوتا و دوو كەس لە مردن رزگاركران.

بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 6ی ئەمشەو ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە مالێکدا لە گەرەکی نەورۆز لە قەزای ناوەندیی سۆران، دەستبەجێ شەش لە تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

بڵاوەیشی كردەوە: لە ماوەیەكی كەمدا بە هاوکاری دراوسێکانی ماڵەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت. هەروەها بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئاگرەكە زیانێكی زۆری ماددی بەر ماڵەکە کەوت و دوو لە ئەندامانی خێزانەكەش تووشی حاڵەتی بوورانەوە و لە هۆشچوون بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت رووداوەکە بە دەستی ئەنقەست لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی خودی ئەم خێزانەوە بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە دروستکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.