سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا هێرشی توند دەكاتە سەر بەرپرسانی ویلایەتی كالیفۆرنیا بەهۆی بەردوامی ئاگرەكەی شاری لۆس ئەنجلۆس.
لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووەوە ئاگرێكی گەورە بەشێكی زۆری ناوچەكانی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمەریكا گرتووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران خانوو و باڵەخانە سوتاون و زیانێكی گەورەی بەر ئابووری شارەكە و تەواوی ئەمەریكا گەیاندووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا ئەمڕۆ یەكشەممە گوتی: تا ئێستا ئاگرەكەی شاری لۆس ئەنجلۆس بەردەوامە، بەداخەوە سیاسییەكان بێ توانان و هیچ بیرۆكەیەكیان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە پێ نییە.
گوتیشی: ئاگرەكەی ئێستا لۆس ئەنجلۆس یەكێكە لە خراپترین كارەساتەكان لە میژووی وڵاتەكەمان، بەداخەوە بەرپرسانی كالیفۆرنیا نازانن چۆن كۆنتڕۆڵی ئەو ئاگرە بكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا وای لێهاتووە لە شاری لۆس ئەنجلۆس مردن لە هەموو شوێنێك بێت.
دەگوترێت بەهۆی ئەم ئاگرەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە لە شاری لۆس ئەنجلۆس بەردەوامە، زیاتر لە 50 ملیار دۆلار زیان بە ئەمەریكا كەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.