ئهمڕۆ يهكشهممه 12ى 1ى2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
دهقی راگهیهندراو:
هاووڵاتیيانی هەرێمی كوردستان ئاگهدار دەكەینەوە كە تاكوو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقهوه نەگەیشتووە، هەرچەندە بڕیارە لەم هەفتە لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و بەشی تهنها لە ٠/٠١٩ ی پێویستيی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر ئەم بڕە نەوتەش دابین کرا، بە چەند كاروانێک دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگهی بەڕێوەبەرایەتیيەکانی نەوت و کانزاکانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگهکان و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.