بەھۆی ئەو ئاگرەی کە ماوەی شەش ڕۆژە لە شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، زیاتر لە 12ھەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا نزیکەی سێ ھەزار ھێکتار زەوی (30 کیلۆمەتر چوارگۆشە)، سووتاوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ئاگرەکەی شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 16 کەس.
نووسینگەی پزیشکی داد لە لۆس ئانجلس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاگرەکەی لۆس ئانجلسدا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 16 کەس.
لە ڕۆژی 7ی ئەم مانگەوە، ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ھەروەھا بەھۆی ئاگرەکەوە کە زیاتر بۆ ناوچەی پالیسادیسی تەشەنەی سەندووە، زیاتر لە 12 ھەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، ھەروەھا نزیکەی سێ ھەزار ھێکتار زەوی (30 کیلۆمەتر چوارگۆشە)، سووتاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.