پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی1ی2025، یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئاسمانى هەرێمی كوردستان لە کاتەکانى بەیانى تا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سەبارەت بە بارانبارین بۆ ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانى مامناوەند هەیە، لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە لە زۆربەى کات نیمچە هەور دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه، سبه‌ی دووشه‌ممه 13ی1ی2025، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.