Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:06

ئه‌مڕۆ لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەكرێت

100%


ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆده‌بێتەوە، یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە خوێندنەوەی یەكەم دەبێت بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی یەكەم دانیشتنی لە ساڵی نوێی 2025 بڵاو كردەوە كە  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی خشتەكە، دانیشتنەكە لە چەند بڕگەیەك پێكهاتووە كە تێیدا دەنگدان بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكرێت.

لە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ سێ ماددەی هەمواری دووەمی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی دەكرێت.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كارەكانی هەمواری یاسای خانەنشینی تەواو كردبوو و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كردبوو بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان هەموارەكە بۆ 10 ماددەی یاسای خانەنشینی دەكرێت، یەكێك لە ماددەكان زیادكردنی تەمەنی خانەنشینییە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ، چاوەڕوان دەكرێت ئەم ماددەیە ببێتە جێی مشتومڕی لایەنەكان، چونكە بەشێك لە پەرلەمانتاران پێیانوایە ئەم ماددە دەبێتە رێگر بۆ هاتنەپێشەوەی گەنجان و دامەزراندنیان لە دامودەزگاكانی حكوومەت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.