ناوەندی رۆشنبیری و هزریی داستانی خواکوڕك، وەك وەفا و سۆزێك بۆ خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵان و پێشمەرگەی داستانی خواکورك سه‌ردانی گۆڕی، خوالێیخۆشبێت لیوا ( حسۆ کانیەلنجی )یان كرد.
ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاند كه خوالێیخۆشبێت، حسۆ كانیه‌لنجی یه‌كێكه له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، به‌رهه‌می خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورده به رابه‌رایه‌تیی بارزانی نه‌مر، بۆیه به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن رێز له هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه بگرن كه به درێژایی مێژوو خه‌باتیان كردووه له‌و پێناوه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.