پەرلەمانی لوبنان بەفەرمی جۆزێف عەون فەرماندەی سوپای و سەرۆكی ئەركان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی هەڵبژارد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ وڵاتەكە بێ سەرۆك كۆمار بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمانی لوبنان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی بۆ دەنگدان بە سەرۆك كۆماری نوێی وڵاتەكە بەڕێوەچوو.
لە گەڕی یەكەمی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆماری لوبنان، جۆزێف عەون نەیتوانی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان بەدەستبێنێ بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك، بۆیە پەنا برایە بەر گەڕی دووەمی دەنگدان.
لە گەڕی دووەمدا جۆزێف عەون توانی متمانە و دەنگی 99 ئەندامی پەرلەمان بەدەستبێنێ بەرامبەر 18 دەنگی پووچەڵ، 8 ئەندامی دیكەش وەرەقەی سپییان خستە سندووقی دەنگدانەوە.
بەگوێرەی دەستووری لوبنان، لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە گەڕی یەكەمدا پێویستە بەربژێر سێ لەسەر یەكی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بەدەستبێنێ واتە 86 دەنگ لە كۆی 128 ئەندامی پەرلەمانی لوبنان، بەڵام بۆ گەڕی دووەم بەربژێر پێویستی بە زیاتر لە 50%ی دەنگەكان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.