ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران لەگەڵ رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تاران لەگەڵ عەلی خامەنەیی رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەردانێكی فەرمی گەیشتبووە تاران.
لە میانەی گەشتەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆببووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.