له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عه‌دنان جحێشی سه‌رۆكی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌غییر، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا دووپاتی كرده‌وه كه هاتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه فه‌رمییه‌كانه‌وه دێنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
جحێشی گوتی: كه ڕاپۆرتێكی له‌لایه‌ن ده‌زگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ماده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌روازه سنوورییه فه‌رمییه‌كانه‌وه دێنه ناو عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌رپرسی نووسینگەی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ماددە هۆشبەرەکان، نووسینگەی خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزارییه‌كانی كردووه و له‌گه‌لیان كۆبووه‌ته‌وه.
ئاشكراشی كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌و راپۆرته‌م بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان كرد‌و ئه‌ویش نه‌یتوانی نكۆڵی لێ بكات، به‌ڵام هه‌ندێك بیانووی بێبنه‌مای بۆ هێنامه‌وه كه گوایه ئامێری چاكیان نییه بۆ پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
عه‌دنان جحێشی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راشگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌م له راپۆرتێكی ته‌واو نووسی و به نۆسراوێك ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.