ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی گه‌شتیار له هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له دیوی توركیاوه، توشی كێشه‌ی دواكه‌وتن ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ركراوه.
راگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل روونیشیكرده‌وه كه سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا، له هه‌ماهه‌نگیدابوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه كه نیگه‌رانیی گه‌شتیارانی لێكه‌وتۆته‌وه.
جێی باسه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، گه‌شتیاران چه‌ندین كاتژمێر دوا ده‌كه‌وتن له هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.