Erbil 3°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 06:46

46 ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆك بارزانی تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
100%


له‌ 8 ى كانوونى دووه‌مى 1979، له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌زگا به‌دناوه‌كانى موخابه‌راتى رژیمى له‌ناوچووى به‌عس به‌مه‌به‌ستى تیرۆركردنى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى تاوانێكى تیرۆریستیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند.


له‌و رۆژه‌دا  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌وكاته‌یدا به‌نیازبووه‌ له‌ ڤییه‌ناوه‌ به‌ره‌و پاریس بچێت له‌لایه‌ن موخابه‌راتى عێراقییه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ رووبه‌ڕووى هه‌وڵێكى تیرۆریستى ناكام بووه‌وه‌.

 له‌و رۆژه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاله‌كانى  سه‌رقاڵى كۆبونه‌وه‌ بوون و له‌ماڵێكى تایبه‌تى خۆیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك تێرۆریستى سه‌ربه‌ ده‌زگاى موخابه‌راتى رژیمى به‌عسى روخاو ده‌ستدڕێژیان لێكردن ، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌  دوو هه‌ڤاڵى  سه‌رۆك بارزانى  بریندار بوون كه‌ هه‌ڤالان ئازاد به‌روارى و دكتۆر پیرۆت ئه‌حمه‌دبوون ، سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان به‌به‌ڵگه‌وه‌ سه‌لماندوویانه‌ كه‌  خودى به‌رزان تكریتى زڕبراى سه‌دامى دیكتاتۆر له‌وده‌مه‌دا له‌ نه‌مسابووه‌و هه‌رخۆشى داڕێژه‌رو سه‌رپه‌رشتى ئه‌وكاره‌ تیرۆریستیه‌ى كردووه‌،چونكه‌ كاتێك سه‌رۆك مه‌سعود به‌رزانى و هه‌ڤالانى  له‌ نه‌مساوه‌ گه‌راونه‌ته‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌سینا خۆیان به‌رزان تكریتى و شه‌ش له‌ پیاوانى موخابه‌راتى عێراقیان دیوه‌ كه‌ جانتایه‌كیشیان پێ بووه‌وگومانى ئه‌وى لێكراوه‌ چه‌كه‌كانیان تیادا شاردبێته‌وه‌، ئه‌وكات ئه‌وانیش پاش ئه‌وه‌ى تاوانه‌ تیرۆریستیه‌كه‌یان ناكام بووه‌ له‌ ڤییه‌ناوه‌ بۆعێراق گه‌راونه‌ته‌وه‌.


جێى باسه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وتاوانانه‌ى كه‌ ده‌رهه‌ق به‌گه‌لانى ئێراق كردویه‌تى به‌رزان تكریتى له‌ سێداره‌درا، جێى به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌وكات رژیمى به‌عس له‌ قۆناغێكى وادابوو كه‌ زۆربه‌ى ولاتانى جیهان له‌ بلۆكى خۆرهه‌لات و بلۆكى خۆرئاوا پشتیوانییان لێده‌كردو سه‌رۆك مه‌سعود به‌رزانیش سه‌ركرده‌ى میلله‌تێك بوو كه‌چه‌ند ساڵێك بوو به‌ هۆى گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ شۆڕشه‌ مه‌زنه‌كه‌ى ده‌وره‌درابوو ، ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ش كه‌ئامانجه‌ باڵاكه‌ى گیانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بوو له‌ كاتێكدا بوو كه‌ سه‌رۆك بارزانى و هه‌ڤاڵه‌كانى سه‌رقاڵى رێكخستنه‌وه‌و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانى ئه‌وساى شۆڕشى گه‌لى كوردستان بوون بۆ پتر گه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و شۆڕشه‌ تێده‌كۆشان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.