Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 20:59

دوو تەرم لەنێو تایەی فڕۆكەیەك دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لەنێو گەشتێكی ئاسمانی لە وڵاتی ئەمەریكا، تەرمی دوو كەس لەنێو تایەی فڕۆكەیەكدا دۆزرانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی تایبەتی كۆمپانیای (جێت بلوو) لە فڕۆكەخانەی فلۆریدا، تەرمی دوو كەس لەنێو شوێنی تایەی فڕۆكەكەدا دۆزرانەوە.

دوای ئەنجامدانی گەشتەكە و نیشتنەوەی فڕۆكەكە، لە كاتی پشكنینە ئاساییەكان دوو تەرمەكە لە شوێنی تایەی فڕۆكەكەدا دۆزرانەتەوە.

فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی جۆن ئێف كێنێدی لە ویلایەتی نیۆیۆڕك فڕیوە و هاتووەتە فڕۆكەخانەی فلۆریدا.

تا ئێستا ناسنامەی دوو تەرمەكە نەناسراونەتەوە و هەروەها نەزانراوە بۆچی چوونەتە شوێنی تایەی فڕۆكەكەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.