بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی ڕیختەر لە شاری بووشەهر باشووری ئێران ڕووی دا.
ناوەندی بوومەلەرزە ناسی زانکۆی تاران ڕایگەیاند،كاتژمێر 9ی شهوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی ڕیختەر کە ناوەندەکەی شاری بووشەهر باشووری ئێران بووە، ڕووی داوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 20 کیلۆمەتری توێکڵی زەوی بووە و لەبارەی هەرچەشنە زیانێکی ماددی و گیانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.