هەر مرۆڤێكی ئاسایی پێویستە رۆژانە رێژەیەكی دیاریكراو شەكر بخوات بۆ تەندروستی و بەرزكردنەوەی رێژەی كالۆری لە جەستە و بەرزكردنەوەی ئاستی چالاكییەكانی رۆژانەی.
هەرچەندە تا ئێستا زاناكان نەگەیشتوونەتە رێژەیەكی دیاریكراو بۆ خواردنی شەكر لە ماوەی رۆژێكدا، بەڵام جەختیان لەوە كردۆتەوە كە نابێت لە ماوەی رۆژێكدا زیاتر لە 90 گرام شەكر بخورێت، لە سەرووی ئەمەوە دەبێتە زیان.
تۆژینەوەكان لە ئەمەریكا دەریان خستووە كە باشترین رێژەی خواردنی شەكر بۆ پیاوان لە ماوەی رۆژێكدا 37.5 گرامە كە دەكاتە 150 كالۆری، یاخود بەشێوەیەكی ئاسانتر بڵێین 9 كەوچكی بچووك لە شەكر.
بۆ ئافرەتانیش باشترین رێژەی خواردنی شەكر لە رۆژێكدا 25 گرامە كە دەكاتە 100 كالۆری و 6 كەوچكی بچووكی شەكر.
ئاماژەیان بەوەشداوە كە خواردنی شەكر لە ماوەی رۆژێكدا 50 گرامیش بێت بۆ مرۆڤێكی تەواو ئاساییە، بەڵام لە سەرووی ئەم رێژەیەوە رەنگە ببێتە زیانگەیاندن بە جەستەی مرۆڤەكە.
بێگومان خواردنی شەكر بە رێژەیەكی زۆر جگە لەوەی مەترسی دروستبوونی نەخۆشی شەكرە دروست دەكات، هەوروەها چەندان زیانی دیكە بە مرۆڤ دەگەیەنێت، لەوانە قەڵەوی و نەخۆشییەكانی دڵ و تێكچوونی ددانەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.