Erbil 13°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 12:36

هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵ له‌ سلێمانی بە دەستی كوڕە 18 ساڵەكەی كوژرا

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 9:10 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو  هاووڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ بە ناوی محەمەد عەبدولقادر لە سلێمانی   بە دەستی كوڕە 18 ساڵەكەی لەناو ماڵی خۆیدا كوژرا.

 له‌ ڕاگه‌ێندراوێكیشدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوەو تۆمەتبار هەڵاتووە.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ‌ ئەنجام درابوو.

له‌ كۆتایی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م، م، ع لەدایكبووی 2002 ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.