بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی سەرساڵ، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانيی یەک و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ڕاوێژکارانی باڵای وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت و کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ گیڤن ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانان، لە شاری هەولێر ئێوارەخوانێکی بۆ ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
سەرۆکی ئەرکان گوتەیەکی پێشکەش کرد و هاتنی ساڵی تازەى لە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان پیرۆز کرد. هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە کرد و گوتی: پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و پێشینەی کارکردنمان بۆ یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە بە هاوکاری و پاڵپشتيی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی. ههروهها گوتى: وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئامانجی هاوبەشمان لەگەڵ هاوپەیمانان ههيه، بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و لەناوبردنى تیرۆر. سەرۆکی ئەرکان ڕايشیگەیاند كه: هاوپەیمانان بەشێکی گرنگن لە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە.
لە کۆتایيی گوتەکەیدا سەرۆکی ئەرکان هیوای هاتنی ساڵێکی خۆش و پڕ شادی بۆ هاوپەیمانان و تەواوی هێزی پێشمەرگە خواست و دووپاتی کردەوە كه پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبن و هاوکار دەبن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی و گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی، کە یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.