Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:37

هاووڵاتیانی سووریا بە دوای کەسوکارە بێ سەروشوێنەکانیاندا دەگەڕێن

کوردستان TV
100%


خێزانە سوورییەکان لە ڕێگەی ئەو ناسنامە و پاسپۆرتانەی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ناوەندێکی دەستگیرکردن لە فڕۆکەخانەی سەربازی مەززە لە دیمەشقی پایتەخت دۆزراونەتەوە، بە دوای کەسوکاری بێسەروشوێنبوونیاندا دەگەڕێن.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە هەشتی کانوونی یەکەمدا، هەزاران خێزانی سووری بەدوای کەسوکاریاندا دەگەڕێن کە ساڵانێکە هەواڵیان ڵێیان نییە.

پاش دۆزینەوەی ناوەندێکی دەستگیرکردنی نهێنیی لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مەززە لە دیمەشق، ژمارەیەکی زۆر لەو خێزانانەی کەسوکاریان بێسەروشوێنن ڕوویان لە ناوەندەکە کرد.

ئەو خێزانانەی کەسوکاریان لە نێو ئەو کەسانەدا نەدۆزیەوە کە لە دوای ڕووخانی ڕژێم ئازاد کران، لە ڕێگەی ئەو ناسنامە و پاسپۆرتانەی لە ناوەندەکەدا دۆزراونەتەوە پێدەچێت هی ئەو کەسانە بێت کە لەوێدا دەستبەسەر کراون، بەدوای کەسوکاریاندا دەگەڕێن.

ئیبراهیم عەبدولعەسکەر کە بەدوای برایەکیدا دەگەڕێت کە لە ساڵی 2016دا لە دیمەشق لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستگیرکراوە، رایگەیاند: "بەدوای مەجیدی برامدا دەگەڕێم. پێشتر بۆمان دەرکەوت کە لە گرتووخانەی سیدنایا لە بەشی سوور دەستبەسەر بوو. لە ساڵی 2016 زیندانی کراوە. لە هەموو یەکە ئەمنییەکان و گرتووخانەکاندا گەڕام، بەڵام نەمدۆزیەوە.

عەبدولعەسکەر باسی لەوە کرد کە بە ئومێدی دۆزینەوەی شوێنپێی براکەی ڕووی لە ناوەندی دەستگیرکردنی فڕۆکەخانەی سەربازی مەززە کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی دەستنەکەوتووە لە بارەی مرن یان نەمردنی براکەی و، ڕایگەیاند: هیچ شتێک نازانم کە ئایا ئەگەر لە ژیاندایە عەقڵی لە شوێنی خۆیدایە یان نا؟ ئێستا لە فڕۆکەخانەی سەربازی مەززەم. هێزەکانی ڕژێم کاتێک لێرە هەڵاتوون هەموو شتێکیان کۆکردووەتەوە و فڕێیانداوە. ناسنامە و پاسپۆرت هەموو شتێک. ئەم بەڵگانە هی براکەمە، ڕەنگە ئەمە دوایین ئومێد بێت. هەتا ئێستا هیچ شتێکم نەدۆزیوەتەوە. ئەگەر کەسێک دەیناسێت تکایە پەیوەندیمان پێوە بکات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.