وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجانی ڕایگەیاند کە دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێرن بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیریی لە سووریا .
ئاژانسی ھەواڵیی ئیتاڵیا "ANSA" بڵاویکردەوە کە ئەنتۆنیۆ تاجانی لە میانی سەردانەکەی بۆ کۆسۆڤۆ لە لێدوانێکدا باسی لە پێشھاتەکانی سووریا کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، دوێنێ دووشەممە شاندێکی وڵاتەکەی سەردانی دیمەشقی کردووە و لە میانیدا چاوی بە بەرپرسانی نوێی سووریا کەوتووە.
بەپێێ ئاژانسەکە، ئەنتۆنیۆ تاجانی ھەروەھا گوتوویەتی: دەمانەوێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێرین بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیریی لە سووریا.
جەختی لەوەش کردووتەوە کە گرنگە بەدواداچوون بۆ پێشھاتەکانی ئێستا بکرێت، ئەوەش بە ئامانجی ھەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.