Erbil 11°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:41

لە سووریا بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان درا

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەكان لە سووریا ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گرووپە چەكدارەكانی دەركرد و سەرجەمیان دەخرێنە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگرییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەحمەد شەرع ناسراو بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام لەگەڵ سەرجەم فەرماندە باڵا سەربازییەكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەحمەد شەرع و فەرماندە باڵا سەربازییەكان رێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان و چوونە ژێر باڵی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەكان سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا.

بڕیارە گرووپە چەكدارەكان تانك و زریپۆش و چەكە قورسەكانیشیان كە لە شەڕی رژێمی ئەسەد دەستیان بەسەردا گرتبوو، رادەستی فەرمادەیی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەكان بكەنەوە.

ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام پێشتر رایگەیاندبوو، بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن چەك لە دەرەوەی دەستی دەوڵەتەوە بێت.

ئاماژەی بەوەشدابوو كە مانەوەی گرووپە چەكدارەكان دەبێتە هەڕەشە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی سووریا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.