سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
سەرۆك بارزانی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم".
هەروەها رایگەیاند "هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا".
دەقی پەیامە پیرۆزباییەكەی سەرۆك بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن.
هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
مسعود بارزانی
24ـی كانوونی یەكەمی 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.