سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كریستیانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند "به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ياد و جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له هاووڵاتييانى ئازيزى مه‌سيحيمان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له ته‌واوى جيهانى مه‌سيحى ده‌كه‌م".
راشیگەیاند "هيوادارم ئەم جەژنە جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويه‌كى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موولايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه هه‌موو هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە كە "كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.