فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دێرازۆر ڕۆژھەڵاتی سووریا، ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ھێزەکانیان بۆ سەر بارھەڵگرێک کە چەک و تەقەمنی لە پارێزگای دێرازۆر ڕۆژھەڵاتی سووریا دەگواستەوە، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ھێرشێکی ئاسمانیی ھێزەکانیاندا، بارھەڵگرێک کە چەک و تەقەمنی لە پارێزگای دێرازۆر دەگواستەوە، کراوەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە، ھەروەھا بارھەڵگرەکەش تێکشکێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.