لە کارگەیەکی دروست کردنی تەقەمەنی لە قەزای کارەسی لە ناوەندی پارێزگای باڵکئەسیر تەقینەوەیەك ڕوویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، تەقینەوەكە لە بەشی بەرهەمهێنانی کەپسول لە کارگەکە ڕوویداوە.
دوا بە دوای ڕووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمی فریاگوزاری بەپەلە و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
پارێزگاری باڵکئەسیر، ئیسماعیل ئوستائۆغڵو سەبارەت بە ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەجێ لە دوای تەقینەوەکە تیمەکانیان ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
ئوستائۆغڵو باسی لەوە کرد کە تەقینەوەکە کاتژمێر8:25 خولەکی بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه لە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی ZSR ڕوویداوە و، ڕایگەیاند: "زانیاری هەیە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 12 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە، سێ کارمەندیشمان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لە ئێستادا لەگەڵ هەموو تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەین. کارەکانی ساردکردنەوە درێژەی هەیە. سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم و داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەو هاوولاتیانەمان دەکەم کە لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە".
هەروەها ئوستائۆغڵو باسی لەوە کرد کە داڕووخان تەنیا لە بەشی بەرهەمهێنانی کەپسول ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.