وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە هاووڵاتییانی كردووە، بەهیچ شێوەیەك سەردانی وڵاتی سووریا نەكەن.
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێكدا كە لە تێلیگرام بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە: داوا لە هاووڵاتییانی ئێرانی دەكەین بەهیچ شێوەیەك سەردانی سووریا نەكەن بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری ئەو وڵاتەوە.
وەزارەتەكە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ حكوومەتی نوێی سووریا و دەستەی تەحریری شام نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.