Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:31

وەزیری دەرەوەی ئوردن و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەوە

100%


وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی بەسەردانێک گەیشتە دیمەشق و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "ئەیمەن سەفەدی بە سەردانێک گەیشتووەتە دیمەشق و لەئێستادا لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع".

پێشتر وەزارەتە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی23ی ئەم مانگە ئەیمەن سەفەدی سەردانی دیمەشق دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سووریا کۆدەبێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتانی ھەرێمیی و ئەورووپا سەردانی دیمەشقیان کرد و لە میانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.