بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 بە پلەی ریختەر لە دەریای سپی ڕووی دا.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD)ی توركیا بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر2:53ی خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی12ی2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕیختەر دەریای سپی هەژاندووە.
بە پێی هەواڵەکەی ئافاد، چەقی بوومەلەرزەکە بە دووری 283.07 کیلۆمەتری شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵا بووە و لە قوڵایی 9.8 کیلۆمەتری توێکڵی زەوی ڕووی داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.