پۆلیسی هەولێر ئەو دوو برایەی دەستگیر كرد كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك سوكایەتی و جوێنیان بە خەڵك دەدا.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە "دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ز. ئ. ح) و (ھ. ئ.ح) دەستگیر کران کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تیکتۆک) سوکایەتی و قسەی نەشیاو و جنێویان بە خەڵک دابوو و هەروەها ناوی چەندین هاووڵاتیشیان زڕاندبوو".
بڵاویشی كردەوە "تۆمەتبارانی ناوهاتوو کە هەردووکیان بران و خەڵکی دەرەوەی شاری هەولێرن، دانیان بە تاوانەکەیان دانا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە درانە دادگا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیانیشی دڵنیا كردەوە كە هەر کەسێک تاوانی هاوشێوە ئەنجام بدات و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خراپ بەکار بهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.