نەخۆشخانەیەك لە هەولێر ئاماژە بەوە دەكات كە مردن بەهۆی تەزووی كارەبا لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، بەشێوەیەك كە تەنیا لە شاری هەولێر لە ماوەی چەند رۆژێكی كەم 5 كەس بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە.
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند "لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان، بە پێویستی دەزانین هۆشیاری بدەین بە هاوڵاتییانمان لەسەر نزیکبوونەوە لە کارەبا".
راشیگەیاند "بە داخەوە لە ماوەی تەنیا حەوت ڕۆژی ڕابردوو پێنج هاووڵاتی بە کارەبا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها رایگەیاند "ڕۆژ بەڕۆژ ئەو حاڵەتە ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە پێویستە هەڵوەستەی جددی لەسەر بکرێ و هاووڵاتییان زیاتر هۆشیاربن و کەلوپەلی زیاتری خۆپارێزی بەکاربێنن لە کاتی هەر کارێک کە بەریەک کەوتن هەبێ لەگەڵ کارەبا تاوەکو سەر و گیانیان سەلامەت بێت.
ئەم ئاگادارییەی نەخۆشخانەكە لە كاتێكدایە كە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هاووڵاتییەكی دیكەی شاری هەولێر بەناوی (دلزار ئیدریس جەلال) كە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییە، هەر بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.