ئاژانسی ئاسمانی (ناسا)ی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە هەسارەیەك بە قەبارەی باڵەخانەیەكی گەورە لە زەوی نزیك دەبێتەوە، خێراییەكەی 15 میل دەبێت لە هەر كاتژمێرێكدا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە دا كە ئەگەری بەركەوتنی هەسارەكە بە زەوی لاوازە، بەڵام ئەگەر بەر زەوی بكەوێت كارەساتێكی گەورە بۆ سەر زەوی دروست دەكات.
هەسارەكە ناوی (ئێكس ئێن 1)ـە و قەبارەكەی لەنێوان 29 بۆ 70 مەتر دەبێت.
هەرچەندە دڵنیایی دراوە كە هەسارەكە بەر زەوی ناكەوێت، بەڵام ئەگەر بەر زەوی بكەوێت وەك ئەوەیە 12 ملیۆن تەن ماددەی (تی ئێن تی) لەسەر زەوی تەقێنرابێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت هەسارەكە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو لە نزیكترین خاڵدا بە تەك زەوی تێپەڕێت، بێ ئەوەی هیچ مەترسییەك دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.