Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:58

لە جۆرجیا لایەنگرانی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا بەردەوامن لە خۆپیشاندان

100%


بە ھەزاران کەس لە شاری تبلیس پایتەختی جۆرجیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە میانیدا، ناڕەزایەتییان دەربڕی لەھەمبەر بڕیارێکی حکوومەت سەبارەت بە ھەڵپەساردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا.

ماوەی 24 ڕۆژە لە جۆرجیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامە، ئەوەش داوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ئیراکڵی کوباخیدزە ھەڵپەساردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی جۆرجیای لە یەکێتیی ئەورووپا تا 28ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2028، ڕاگەیاند.

بە ھەزاران خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی تبلیس و لە میانیدا، داوایان لە حکوومەت کرد کە لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە، ھەروەھا داواشیان لێ کرد کە پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی جۆرجیا لە یەکێتیی ئەورووپادا بکات.

ھەروەھا خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لە ناوەڕاستی تبلیس گردبوونەوە و لە میانیدا، چەندین دروشمیان دژبە حکوومەت گوتەوە.

ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران جلوبەرگی تایبەتیان بەو ناوچانە پۆشیبوو کە نوێنەرایەتییان دەکرد، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکەشیان ئاڵای جۆرجیا و یەکێتیی ئەورووپایان بەرزکردەوە.

لەبەرامبەردا، سەرۆکی جۆرجیا، سالۆمێ زورابیشڤیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت، کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە دوێنێ شەممە لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن کۆبووەتەوە و ڕایگەیاند: "تاکە ڕێگا بۆ دەربازبوونی جۆرجیا لەم دۆخەی ئێستا، ئەوەیە ھەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.