Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:20

لە گەرمیان سیستەمی غازی ماڵێک تەقییەوە و گیان له‌ ده‌ستدان و برینداربوون هه‌یه‌

100%

لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە هۆی تەقینی سیستەمی غازەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی12ی2024، مقه‌ده‌م عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “لەگوندی مەحموود قەجەری سەر بە ناحییەی قۆرەتوەوە شەش بریندار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتا بوو.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، یەکێک لە بریندارەکان لە دایک بووی ساڵی 2014 بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و باوک و برایەکی، لەگەڵ دوو خوشکی بریندار بوون.

ده‌شڵێ، تیمه‌كانمان چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لەسەر هۆی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.