ئەسعەد حەسەن شەیبانی، کرایە وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە ڕژێمی بەعسی لە سووریا ڕووخاند، شەیبانی ڕاسپارد بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی کاتیی.
شەیبانی کە ئەرکی سەرۆکایەتی کاروباری سیاسیی ئیدارەی مەدەنی لە ئیدلب بەڕێوەدەبرد، بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت و دامودەزگاکانی دەرەوە و کاروباری ڕێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
شەیبانی لە ساڵی 1987دا لە حەسەکە لە دایکبووە و، لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە دیمەشقی پایتەخت کردووە و، لە ساڵی 2099دا بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێجی هونەر و زانستەکان تەواو کردووە.
هەروەها شەیبانی لە ساڵی 2011دا پەیوەندی کردووە بە بزوتنەوەکانی گەل کە دژ بە ڕژێم بۆ داوای ئازادی سەریانهەڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.