وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سهردانی ههولێر دهكات و لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ههرێمی كوردستان كۆدهبێتهوه و ههروهها ڕاوێژکار و هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بەسەر دەکاتەوە.
ئێوارەی شەممە، 21-12-2024، گویدۆ کرۆزێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بە سەردانێکی فەرمی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیی لێ دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئـاماژەی بەوە کرد: ئامانجی سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا و ڕاوێژکارانی سەربازی و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چەندان دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.
دوایین سەردانی ئەو وەزیرە ئیتاڵیاییە بۆ هەرێمی کوردستان، لە 02ـی ئایاری 2023، بوو، لەمیانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و سەرباز و ڕاوێژکارانی سوپای وڵاتەکەی بەسەر کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.