Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:19

میدیای ئەمریکا: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دیمەشق دەکات

کوردستان TV
100%


میدیای ئەمریکا بڵاوی کردەوە، کە بەم زووانە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دیمەشق'ی پایتەختی سووریا دەکات.

بە پێی هەواڵێکی ئاکسیۆس، لە ڕۆژانی داهاتوودا یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، باربارا لاف، سەردانی دیمەشق دەکات.

لە هەواڵەکەدا کە لە زمان دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نووسراوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، هاتووە، ئەم سەردانە بەشێکە لە دەستپێکی دانوستانی دیپلۆماتیکی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لەم وڵاتە.

لە هەواڵەکەدا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی سەردانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا ڕانەگەیاندراوە.

سەردانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا، بە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی ئەمریکایی دادەنرێت بۆ سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا.

بەر لەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن بڵاوی کردبوویەوە کە چاودێری لێدوانە ئەرێنییەکانی تەحریر شام دەکەن و چاوەڕێی بەکردەوەیی کردنی ئەو لێدوانانەن.

بلینکن جەختی لەوەش کردبوویەوە کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەو هەنگاوە ئەرێنییانە، ئەمریکا ئامادەیە بەرپرسانی خۆی ڕەوانەی سووریا بکات و ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا ئەنجام بدات. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.