ارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان لە سبەی هەینییەوە شەپۆڵێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بارانێكی باش دەبارێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند "لە سبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی هەینی شەپۆڵێكی بارانبارین ڕوو دەکاته ناوچەكانی هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاند "شەپۆڵەكە سبەی لە هەولێر و کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران بەهێز دەبێت و ئەگەری بارانی مامناوەند و بارانی بەخوڕ هەیە".
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەشی دا كە "پێشبینی دەكرێت کاریگەری شەپۆڵەكە تەنیا لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ بەلاوازی بمینێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.