Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 07:35

لە هەولێر گەورەترین فێستیڤاڵ بەبۆنەی سەری ساڵ ساز دەكرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو گەورەترین فێستیڤاڵ بەبۆنەی سەری ساڵ لە هەولێری پایتەخت ساز بكرێت، فێستیڤاڵەكەش بۆ ماوەی 8 رۆژ بەردەوام دەبێت.

شارەوانی هەولێر رایگەیاند "بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر، گەورەترین فێستیڤاڵ بە بۆنەی سەری ساڵی زایینی لە ژێر سێبەری قەڵا لە بەردەم پارکی شار ساز دەکرێت" .

راشیگەیاند "فێستیڤاڵەكە لە رۆژی 25ی 12 کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە دەست پێ دەکات و رۆژی 2ی 1ی 2025 کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی پێ دێت" .

هەروەها رایگەیاند "داوا لە هاونیشتیمانیان و هاووڵاتییان دەکەین ئەوانەی ئارەزوو بەشداریکردنیان هەیە بە هەر جۆرە چالاکییەکی (خواردنی کوردەواری، خواردنی بیانی، کاری دەستی و چالاکی هونەری و هتد...)، ڕۆژی یەکشەممە 22-12-2024 کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بەمەبەستی پێدانی شوێنی چالاکی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.