Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 16:35

سەرۆکی دیوان و بەرپرسی یوونامی ڕەوشی ناوخۆ و گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و به‌رپرسی تيمى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (يوونامى)، ڕەوشی ناوخۆ و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون، سەرۆکی دیوان ڕەوشی ناوخۆ و پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی بۆ ئەلحەسسان و تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕوون کردەوە. لەمبارەیەوە وێڕای تیشک خستنەسەر گفتوگۆ و دانوستاندنی لایەنەکان، هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیشی بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە شی کردەوە.

لای خۆیەوە ئەلحەسسان سەرلەنوێ پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە گەلی کوردستان کردەوە و سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتیش، هیوای سەرکەوتنی بۆ گفتوگۆی لایەنەکان خواست و بە زوویی پێکهێنانی حکوومەتی وەک پێویستییەکی قۆناغەکە دووپات کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەولێرـ بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.