Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:56

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیاوە پێ دەگات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیڤێت کووپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی ئەمنی و  پرسەکانی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

هەردوو وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە گرینگی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.

دواتریش هەردوو وەزیر پابەندبوونی خۆیان بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی دووپات کردەوە و جەختیان لە پێویستی برەودان بە کارکردنی هاوبەش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان خواستی حکوومەتی هەرێمی بۆ بەهێزترکردنی هاوبەشیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.